شارەوانی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە لە بەربەستکردنی شەقامێکی سەرەکی

٢٤ تەمموزی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، “شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە لە سبەینێوە شەقامی سەرەکی هەواری شار لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی، بە ئاراستەی یەکتربڕی کۆبانێ بەربەست دەکرێت”.

ئەمشەو چوارشەممە 24-7-2024، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند: “ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێرانی بەڕێز دەكاتەوە كە لە سبەینێ پێنجشەممە(25-7-2024)ەوە شەقامی سەرەکی هەواری شار لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی) بە ئاراستەی یەکتربڕی کۆبانێ بەربەست دەکرێت”.

باسی لەوەشکرد: “بە مەبەستی فراوان کردنی شەقامی سەرەکی هەواری شار و دروستکردنی دوو ئەندەرپاس، لە چوارچێوەی کارەکانی (پرۆژەی یەکتربڕی سەر شەقامی هەواری شار ناسراو بە یەكتربڕی والی) دا کە لە لایەن ( کۆمپانیای ڕۆژی نوێ) وە جێبەجێ دەکرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو: “شۆفێران دەتوانن شەقامەکەی تەنیشتی وەک جێگرەوە بەکاربهێنن کە بۆ ئەو مەبەستە دروستکراوە”.