بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی: بۆ وەرگرتنی زەوی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکان بکەن

٢٤ تەمموزی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی ڕایگەیاند، بۆ وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی لە ڕۆژی یەک شەممەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینان بکەن لە سەرجەم شاروشارۆچکەکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24-7-2024، بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، سەرجەم خانەنشینان دەتوانن لە ڕۆژی یەک شەممەی داهاتوو ڕێکەوتی 28-7-2024، سەردانی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی پەیوەندیدار لەشارو شارۆچکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی.

باسی لەوەشکرد، دابەشکردنی فۆڕمەکان تەنها بۆ ئەو خانەنشینانەیە کە لە ژیاندا ماون و پێشتر بەهیچ شێوەیەک سوودمەند نەبوون لە حکومەت لەڕووی وەرگرتنی زەوی.