وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی وەزارەتی کارەبا دابەش دەکرێت

٢٤ تەمموزی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم ڕایگەیاند، لە داهاتی ناوخۆ پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا تەرخان دەکات و دەست بە دابەشکردنی دەکات.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە لە داهاتی ناوخۆ بڕیاری خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا دراوە و سبەی دەست بە دابەشكردنی دەکرێت.
پێشتر بەهۆی ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق تێبینی لەسەر لیستی مووچەخۆرانی وەزارەتی کارەبا هەبوو، لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکان پارەی بۆ مووچەی وەزارەتەکە نەنارد.
ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر حکومەتی کاربەڕێکەر ئامادەنەبوو لە داهاتی ناوخۆ مووچەی وەزارەتەکان دابەش بکات لە کاتێکدا زیاتر لە دوو مانگ بوو مووچە دابەش نەکرابوو.