مژدەیەکی خۆش بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا

٢٤ تەمموزی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

گاڤی یاریزانی ئیسپانی هەواڵێکی خۆشی گەیاندووەتە یانەی بارسێلۆنا بەگشتی و هاندەران و هانسی فلیکی ڕاهێنەری ئەڵمانی بەتایبەتی.

هەواڵێکی خۆش لە مەشقەکانی بارسێلۆنا بڵاوبووەتەوە، ئەویش ئەوەیە کە پابلۆ گاڤی بەشداری مەشقەکانی تاکە کەسی کردووە و دەستیکردووەتەوە بە یاریکردن بە تۆپ، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ تێپەڕاندنی قۆناغەکانی چاکبوونەوەی لە پێکانێکی سەخت.

پابلۆ گاڤی یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا مانگی ڕابردوو لە کاتی بەشداریکردنی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە یۆرۆی 2024ی ئەڵمانیا لە کاتی یارییەکەی جۆرجیا تووشی پچڕانی بەستەرەی ئەژنۆی بوو و بەهۆی پێکانەوە لە پاڵەوانیەتیەکە دوورکەوتەوە.

هاوکات، ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لە هەواڵێکیدا ڕایگەیاندووە، بارسێلۆنا پەلە ناکات بۆ گەڕانەوەی یاریزانەکە و بەشداریکردن لە مەشقە بە کۆمەڵەکان یاریزانەکەش هەموو کاتەکانی تەرخانکردووە بۆ ئەوەی بە تەواوی چاکببێتەوە.

یاریزانە تەمەن 19 ساڵەکە لەکاتی مەشقەکانی بارسێلۆنا قاچی لە تۆپەکە داوە، ئەمەش هانسی فلیکی ڕاهێنەری ئەڵمانی دڵخۆش کردووە، چونکە دەزانێت گەڕانەوەی یاریزانەکە نزیکە.