ڕیال مەدرید دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ماتس هامێڵز بکات

٢٣ تەمموزی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە، یانەی ڕیال مەدرید دەیەویت گرێبەست لەگەڵ ماتس هومێڵزی ئەڵمانی بکات و بیگوازێتەوە بۆ ڕیزەکانی.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی لە هەواڵێکیدا ڕایگەیاندووە، یانەی ڕیال مەدرید ویستی خۆی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ماتس هومێڵز لەم هاوینەدا نیشانداوە، هەروەها ئەو یاریزانە بژاردەیەکی دیارە بۆ هەڵبژاردەی پایتەختی ئیسپانیا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هومێڵز لەگەڵ بۆلۆنیا دانوستان دەکات بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو بچێتە ئیتاڵیا، بەڵام گرنگیدانی ڕیال مەدرید بەو مانایە بوو کە گرێبەستەکە لەگەڵ بۆلۆنیا تەواو نەبووە.

ماتس هومێڵز، بە ڕێککەوتن لەگەڵ کارگێڕی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی، بڕیاریدا گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە و یاریزانەکە یانەکە جێبهێڵێت.

لە ئێستادا ماتس هومێڵز یاریزانێکی ئازادە و لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا دەتوانێت گرێبەست لەگەڵ هەر یانەیەک بکات خۆڕایی.

ماتس هومێڵزی تەمەن 35 ساڵ، وەرزی ڕابردوو 40 یاری لەگەڵ یانەی بروسیا دۆرتمۆند ئەنجامداوە و سەرکەوتوو بووە لە تۆمارکردنی 4 گۆڵ و یەک ئەسیست.