قەیرانێکی گەورە ڕووبەڕووی هانسی فلیک دەبێتەوە لە سەرەتای وەرزی نوێدا

٢٢ تەمموزی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان ئاشکرایانکردووە، هانسی فلیک ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا لە سەرەتای وەرزی نوێدا ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورە دەبێتەوە.

بەگوێرەی ئەوەی ڕۆژنامەی ڕیلێڤۆی ئیسپانی لە هەواڵێکیدا ڕایگەیاندووە، یەکەم کێشەی فلیک قەیرانی هێڵی ناوەڕاستە پێش یاریی یەکەمی ڤالێنسیا، بەتایبەتی کە دڵنیا بووەتەوە لە ئامادەنەبوونی هەردوو یاریزان گاڤی و پێدری.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوە جگە لە ئامادەنەبوونی فرێنکی دیۆنگ و فێرمین لۆپێز، هەروەها ئەگەری نزیکبوونەوەی ڕۆشتنی سێرجیۆ ڕۆبێرتۆ لەم هاوینەدا.

هەڵبژاردەی کەتەلۆنیا لە کاتی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ بەدەست کۆمەڵێک کێشەوە دەناڵێنێت بەتایبەت ئامادەنەبوونی چەند یاریزانێکی بەهۆی پێکانەوە لەگەڵ چەند یاریزانێک کە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەشداریانکردووە لە یۆرۆ و ئۆڵۆمپیاد.

لە ئێستادا هانسی فلیک دوو یاریزانی هەیە ئەویش ئیلکای گۆندۆگان و ڕۆمیۆ لە هێڵی ناوەڕاستدا، کە ڕەنگە ڕاهێنەری ئەڵمانی پەنا بۆ هەندێک ناوی گەنجی وەک کاسادۆ، بێرناڵ، نوح و ئونای ببات کە پێشبینی دەکرێت لەگەڵ تیپەکەدا بچن بۆ گەشتەکەی ئەمریکا.

یانەی بارسێلۆنا لە یەکەم یاری وەرزی نوێدا لە خولی ئیسپانیا ڕووبەڕووی یانەی ڤالێنسیا دەبێتەوە، لە 17ی ئاب، لە گەڕی یەکەمی خولی ئیسپانیا.