سانجێرمان بەدوای ئەستێرەیەکی مانچستەر یونایتددا دەگەڕێت

٢٢ تەمموزی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

یانەی پاریس سانجێرمان برۆنۆ فێرناندز یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتدی خستە لیستی ئەو یاریزانانەی کە لەم هاوینەدا گرنگی پێدەدات و دەیەوێت بیگوازێتەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی لۆئیکیپی فەرەنسی، کە لە هەواڵێکیدا ڕایگەیاندووە، پاریس سانجێرمان ئارەزووی بەدەستهێنانی تواناکانی برۆنۆ فێرناندێزی هەیە و پێشتر پرسیاری لەبارەی ئەگەری گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانە کردووە.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە کۆمەڵێک هەواڵ باسیان لەوە کرد پاریس ئۆفەرێکی پێشکەش کردووە بۆ بەدەستهێنانی جادۆن سانچۆ یاریزانی شەیتانە سوورەکان.

هاوکات، پاریس و مانچستەر یونایتد گەیشتوونەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو لە دانوستانەکان سەبارەت بە گواستنەوەی مانوێل ئۆگارتی ئەستێرەی سانجێرمان بۆ ئۆڵدترافۆرد لەم هاوینەدا.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە بایرن میونشن ڕکابەری یانەی پاریس سانجێرمان دەکات بۆ گرێبەستەکەی برۆنۆ فێرناندز.