لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت کرا

٢٢ تەمموزی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی عێراق کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندروێکدا بڵاویکردەوە، فەرمانگەی ژمێریایی وەزارەتەکەیان دەستی بە خەرجکردنی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان کرد.

داواشی لە وەزارەت و پارێزگا و دەستە سەربەخۆکان کردووە، نوێنەریان بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی مووچە بنێرن.

ئەمە لەکاتێکدایە، هێشتا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانیی وردبینین لە لیستی موچەکانیان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە، کە وەک وەزارەتی دارایی عێراق باسی لێوە دەکات، بەهۆی بوونی کەمتەرخەمی لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێم، بەغدا درەنگ مووچەکانیان دەنێرێت.