راگەیەندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی موچەی مانگی حەوت

٢١ تەمموزی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی تەمموز (حەوت)ـی فەرمانبەر، وەزارەتی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەکانی دیکەی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرد.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی کاربەڕیکەری هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "سەرلەبەیانی ڕۆژی یەک شەممە 2024/7/21، لیستی مووچەی مانگی تەمووزی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران و دەزگا ئەمنی و سەربازیەکان لەلایەن تیمی هونەری وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا".

ئاماژەی بەوەشکردووە: "لیستی مووچەی خانەنشینان بەهاوتاکراوی بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ڕەوانە کراوە".