ئەمڕۆ دوو موچە دابەشدەکرێت

٢١ تەمموزی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

بڕیارە ئەمڕۆ، موچەی دوو مانگی ئەفسەر و پێشمەرگە خانەنشینکراوەکانی یەکەی 70ی پێشمەرگە دابەشبکرێت.

بەگوێره‌ى زانیارییەکان، ئه‌مڕۆ یەکشەممە، موچەی مانگەکانی ئایار و حوزەریرانی ئەفسەر و پێشمەرگە خانەنشینکراوەکانی یەکەی 70ی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

ئەو ئەفسەرو پێشمەرگانە ژمارەیان نزیکەی هەزار کەسە و یەکەمجارە بە سیستمی بانکیی موچە وەردەگرن، چونکە زۆربەیان تازە خانەنشینکراون.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی هەرێم بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی بودجە و موچە، هاوکات رادەستکردنی لیستی موچەی مانگی حەوتی موچەخۆران، سەردانی بەغدا بکات.