جارێکیتر شاندی هەرێم بۆ موچە دەچنە بەغدا

٢٠ تەمموزی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

بڕیارە سبەی یەکشەممە، شاندێکی باڵای هەرێم بۆ پرسی مووچە و رادەستکردنی لیستی موچەی مانگی حەوت، بچنەوە بەغدا.

سبەی یەک شەممە 21ی تەممووز، شاندێکی هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی مووچە و ڕادەستکردنی لیستی مووچەی مانگی حەوت دەچنەوە بەغدا و بەپێی زانیارییەکان، گەر وردبینی لیستی مووچە تەواوبێت، سبەی ڕادەستی دەکەن.

بڕیارە ئەو لیستی موچەیەی شاندەکە رادەستی دەکات، ناوی سەرجەم مووچەخۆرانی تێدابێت بە هێزە ئەمنییەکانیشەوە.

سەردانی ئەم شاندەی هەرێم لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ئەم مانگەدا، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بە سەردانێک چووە بەغدا و چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و حزبی ئەنجامدا و ئەوکات ڕایگەیاند: "گەشبینم کێشەی مووچە بە تەواوی چارەسەربێت"، بەڵام تائێستاش کێشەی موچە چارەسەرنەکراوە.