نیوکاسڵ گرێبەستی لەگەڵ میودراگ پیڤاسی کرد

٢٠ تەمموزی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

ئەمڕۆ شەممە یانەی نیوکاسڵ گرێبەستی لەگەڵ میودراگ پیڤاسی بەرگریکاری تەمەن 19 ساڵ لە یانەی گێدنستڤۆی سربی ئاشکراکرد.

ئەمڕۆ شەممە، میودراگ پیڤاسی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی: "پەیوەندیکردن بە یانەیەکی گەورەی وەک نیوکاسڵەوە شتێکی باوەڕپێنەکراوە،زۆر بەپەلەم بۆ ئەوەی دەستپێبکەم و پڕۆژەی یانەکە ببینم، کە یارمەتیدەر بوو بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ یانەکە بکەم".

ئاماژەی بەوەشکرد: "دەبینم یاریزانە گەنجەکان زۆر باش گەشەیان کردووە، منیش حەز دەکەم هەمان شت بکەم، گەشە بکەم و لەگەڵ تیپی یەکەمی نیوکاسڵ یاری بکەم، زۆر بە پەرۆشم و ناتوانم زۆر چاوەڕێ بکەم بۆ ئەوەی دەستپێبکەم".

پیڤاس نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی سربیای خوار تەمەن 17 ساڵانی کردووە، هەروەها لە وەرزی ڕابردوو وەک یاریزانێکی بەرگری لە یانەی گێدنستڤۆ یاریی دەکرد و تیپەکە سەرکەوت بۆ خولی نایابی سربیا.