گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق کێشەیان بۆ دروست بووە و ڕاگیراون

١٩ تەمموزی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو کێشە تەکنیکییەی لە جیهاندا بۆ گەشتەکان دروستبووە، لە ئێستادا گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتی ئیمارات ڕاگیراون و کار بۆ چارەسەرکردنی دەکرێت.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ کێشەی تەکنیکی لە سیستمەکانی مایکرۆسۆفتدا دروستبوو، کەمێک لەمەوبەر ئەو گرفتانە عێراقیشیان گرتەوە گەشتەکانی نێوان عێراق و وڵاتی ئیمارات ڕاگیراون.
ئەمە لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق ڕایگەیاند، هیچ کێشەیەک لە گەشتەکانی عێراقدا نییە.
بەهۆی دروستبوونی کێشە لە سیستمەکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتدا، بەیانی ئەمڕۆ لە زۆربەی وڵاتاتی جیهان کێشە بۆ گەشتە ئاسمانی و کەشتی و شەمەندەفەرییەکان ڕوویدا.