ئەمریکا هۆشداری دەدات و دەڵێت: ڕێکخراوی داعش دەگەڕێتەوە

١٧ تەمموزی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، داعـ ش هەوڵی خۆبنیاتنانەوە دەدات و ژمارەی هێرشەکانیان لە سووریا و عێراق بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادی کردووە.

سێنتکۆم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ڕیکخراوی تیرۆریستی داعـ ش لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، 153 هێرشی لە وڵاتی سوریا و عێراق ئەنجامداوە، بەرپرسێکی بەرگری ئەمەریکاش دەڵێت: "ئەو گرووپە لە ساڵی 2023دا 121 هێرشیان لە سوریا و عێراق ئەنجامداوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، زیادبوونی هێرشەکان ئەوە دەردەخات کە داعـ ش دوای چەند ساڵێک لە دابەزینی تواناکانی هەوڵی دووبارە بنیاتنانەوەی خۆی دەدات.