نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد

١٧ تەمموزی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

نرخى زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆش، بەرزبونەوەیەکى پێوانەیی دیکەى تۆمار کرد، بەجۆرێک مسقاڵێک زێڕی عەیار 21، نرخەکەی گەیشتە 520 هەزار دینار.

دلێر تاهیر، نوێنەرى ئاڵتونفرۆشانى سلێمانى لە لێدوانێکدا رایگەیاند، بەراورد بە چەند رۆژى رابردوو، هەر مسقالێک زێڕ 25 بۆ 30 هەزار دینار چووەتەسەر نرخەکەى.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، پێشبینى دەکەن لە چەند رۆژى داهاتود نرخى زێڕ بەربوونەوەیەکى دیکەش تۆمار بکات و دواتر نرخەکەى داببەزێت.

هاوکات لە بازاڕەکانى جیهانیش، نرخى زێڕ بەرزبوونەوەى بەرچاوى تۆمار کردووە و هەر ئۆنسەیەک، گەیشتووەتە دوو هەزار و 474 دۆلارى ئەمەریکى.

لەئێستادا نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان بەم نرخە مامەڵەى پێوە دەکرێت:

مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 به 448 هەزار دینارە

مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 به 520 هەزار دینارە

مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 به 544 هەزار دینارە

مسقاڵێک زێڕی عەیار 24 به 590 هەزار دینارە

نرخى لیرەیەک بە 525 دۆلارە