هێزەکانی کۆماندۆ: پێشمەرگەیەکمان تۆمەتبارە بە کوشتنی مێرمنداڵێک و ڕادەستی بنکەی پۆلیسمان کرد

١٦ تەمموزی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

هێزەکانی کۆماندۆ ڕایگەیاند، “لە پێناو سەروەربوونی یاسا تۆمەتباری كوشتنی مێرمنداڵەكەی شەوی ڕابردووی گەرەكی ڕاپەرینی شاری سلێمانی ڕادەستی بنكەی پۆلیسی ڕاپەرین كرد”.

ئەمڕۆ سێشەممە 16-7-2024، هێزەکانی کۆماندۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: لە پێناو سەروەربوونی یاسا "كوڕانی كۆماندۆی كوردستان" تۆمەتباری كوشتنی مێرد منداڵەكەی شەوی ڕابردووی گەرەكی ڕاپەرینی شاری سلێمانی ڕادەستی بنكەی پۆلیسی ڕاپەرین كرد، پەیامێكیش بۆ ئاغاكانی پەیج و میدیا سێبەرەكانی ( دەركراوەكان)ی نێو حزبی شەهیدان، بیریان دەخەینەوە ئەوانیش لەپێناو سەروەربوونی یاسا لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەركران”.

باسی لەوەشکرد: “دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو تۆمەتبار (فەیزوڵا فەتحووڵا محێدین) پێشمەرگە لە هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان، كە تۆمەتبارە بە كوشتنی مێرد منداڵ (شا ڕەوەندە بابا عەلی) لە گەڕەكی ڕاپەرین، لە پێناو سەروەر بوونی یاسا و لەسەر فەرمانی راستەوخۆی بەڕێز فەرماندە (دیار عومەر وەلی) فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان، لە ڕێگەی بەشی یاسایی فەرماندەییمان تۆمەتبار ڕادەستی بنكەی پۆلیسی ڕاپەرین كرا”.