مووچەی هێزە ئەمنییەکان گەیشت; کەی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت؟

١٦ تەمموزی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

مووچەی مانگی ئایار و حوزەیرانی هێزەکانی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی هەرێم، وەزارەتى دارایش دەڵێت: "لەماوەی دوو ڕۆژدا مووچەى هێزە ئەمنییەکان دابەشدەکرێت".

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتى کاربەڕێکەری هەرێمى کوردستان لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕی 676 ملیار و 36 ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی ئایارو حوزەیرانی هێزەکانی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".

باسی لەوەشکرد، لەسبەینێوە دەست بەدابەشکردنى مووچە دەکەن و لە ماوەى دوو ڕۆژدا مووچەى سەرجەم ئەو هێزانە دابەش دەکرێت.

وتیشی: "ئەو بڕە پارەیەی کە بڕیارى خەرجکردنى دراوە مووچەى وەزارەتى کارەبا و سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانى تێدا نییە".