“لە عێراق موچە بۆ دەرۆزەکەر دەبڕدرێتەوە”
١٥ تەمموزی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق، ڕایگەیاند، “ڕەزامەندین موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی بۆ سوڵکەر ببڕدرێتەوە”.
ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق لە نووسراوێکدا ڕایگەیاند: “رەزامەندی لەسەر نووسراوی داواکاریی پەرلەمانتار هەیفا جابری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەربڕی کە داوا دەکات موچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی سواڵکەریش بگرێتەوە، دوای ئەوەی بەڵێننامەی نووسراویان پێ پڕدەکرێتەوە ئەو کارە نەکەنەوە”.
هاوکات، نووسراوەکە رۆژی 13ـی ئەم مانگە لەلایەن وەزیرەوە واژۆکراوە و بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاودێریی کۆمەڵایەتی نێردراوە.
