وەزیری دارایی عێراق بانکەکانی راسپارد بۆ تەوتینی مووچە

١٥ تەمموزی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

لە نووسراوێكدا، وەزیری دارایی عێراق بانکەکانی رەشید، رافیدەین و بانکی بازرگانیی عێراق رادەسپێرێت دەست بە تەوتینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بکەن.

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، نووسراوێکی بە واژۆی خۆی ئاراستەی بانکەکانی رەشید، رافیدەین و بانکی بازرگانیی عێراق کردووە و داوایان لێدەکات دەست بە تەوتینی (بەبانکیکردنی) مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بکەن.

هەر لە نوسراوەکەی وەزیری دارایی عێراقدا ئەوەش هاتووە، بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق هەیە بۆ بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و داوای وەڵام دەکات کە 'بۆچی تائێستا دەست بە پرۆسەکە نەکراوە' و داوای روونکردنەوە دەکات.