١٣ تەمموزی ٢٠٢٤
گاڤی ئیسپانی، یاریزانی یانەی بارسێلۆنا لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەچێتە ئەڵمانیا، بەمەبەستی بەشداریکردن لە یارییەکەی وڵاتەکەی بەرامبەر ئینگلتەرا لە یاری کۆتایی یۆرۆی 2024.
هەڵبژاردەی ئیسپانیا ڕۆژی یەکشەممە 14ی تەمووز ڕووبەڕووی ئینگلتەرای ڕکابەری دەبێتەوە لە یاریی کۆتایی یۆرۆی 2024ی ئەڵمانیا کە لە بەرلین بەڕێوەدەچێت.
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی سەرکەوتن بەسەر هەڵبژاردەی فەرەنسا، بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک، لە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا.
گاڤی لە یاری کۆتایی یۆرۆی 2024 پاڵپشتی ئیسپانیا دەکات.
بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی لە هەواڵێکیدا ڕایگەیاندووە، گاڤی حەز دەکات لە یاری کۆتایی یۆرۆدا ئامادەبێت، بۆ ئەوەی پاڵپشتی هاوڕێکانی بکات، کە بەهۆی پێکانەوە لە پاڵەوانێتییەکەدا دوورکەوتووەتەوە.
گاڤی چەند کاتژمێرێک پێش یارییەکەی ئینگلتەرا لە یاری کۆتایی یۆرۆی 2024 بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەشت دەکات.
ناوبراو بە یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکان دادەنرێت لەگەڵ دی لافونتێ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، بەڵام ئەو پێکانە کە تووشی بوو، وایکرد لە یۆرۆدا بەشداری پێکهاتەی ماتادۆر نەکات.
یاری ئیسپانیا و ئینگلتەرا کەی دەبێت؟
یاریی نێوان ئیسپانیا و ئینگلتەرا لە کاتژمێر 10ی ئێوارەی یەکشەممە بەکاتی هەولێر بەڕێوەدەچێت.