ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند
١٢ تەمموزی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، ژمارەیەک سزای نوێیان بەسەر ئێراندا سەپاندووە و سزاکان تەنیا یەک لایەنی دیاریکراو دەگرێتەوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ملیارەها دۆلار لە رێگەی ئەو تۆڕە بانکییەوە تێپەڕیوە و لە ساڵی 2020ەوە کار بۆ ئێران دەکات، کارەکانیش فرۆشتنی نەوت و پێترۆکیمیایی بووە.
ئەمریکا ڕەتی دەکاتەوە ئەم سزایانەی بەسەر ئێراندا دەیسەپێنێت بەهۆی بەرنامەی پڕچەککردنی گروپە چەکدارەکانی وەک، حوسییەکانی یەمەن، حزبوڵای ئێران و بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی بێت.
لە مانگی رابردوش وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر تۆڕێکی بانکیدا سەپاند کە هاوکاری ئێرانی دەکرد لە تێپەڕاندنی سزاکانی و گەیشتن بە سیستمی بانکی جیهانیی.