لەبارەی کۆرۆناوە هۆشداری دەدرێت

١٢ تەمموزی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

سەرۆکی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی کۆرۆناوە هۆشداری دەدات و داوا دەکات ئەو کەسانەی تەمەنیان 60 ساڵ بەسەرەوەیە، ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.

تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس، سەرۆکی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "هەفتانە لە سەرانسەری جیهاندا نزیکەی هەزار و 700 کەس، بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە گیان لەدەستدەدەن".

ناوبراو هۆشداریش بە هاوڵاتیان دەدات و دەڵێت: "پێویستە خەڵک ڤاکسینی (کۆڤید-19) وەربگرن، ئەگەرنا ژمارەکە بەرزتردەبێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، داتاکان دەریدەخەن ئەوانەی لە نەخۆشخانە کاردەکەن و ئەو کەسانەشی تەمەنیان لەسەروو 60 ساڵەوەیە، ڤاکیسینی دژە کۆرۆنایان وەرنەگرتووە کە ئەوانیش لەو گرووپانەن زیاتر مەترسیی تووشبوونیان لەسەرە.