جۆ بایدن: حکومەتی ئێستای ئیسرائیل یەکێکە لە تووندڕەوترین کابینەکانی مێژوو

١٢ تەمموزی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، کابینەی ئێستای حکومەتی ئیسرائیل یەکێکە لە تووندڕەوترین کابینەکانی مێژووی ئەو وڵاتە .

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،کابینەی ئێستای حکومەتی ئیسرائیل یەکێکە لە تووندڕەوترین کابینەکانی مێژووی ئەو وڵاتە و هیچ وەڵامدانەوەکییان بۆ چارەسەری دوو دەوڵەت نییە

باسی لەوەشکردووە، پابەندین بە کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و سەقامگیرکردنی ئارامیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.