ئەمریکا لەبارەی خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکەیەوە گومانی لە ئێران هەیە

١٠ تەمموزی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا رایگەیاند، زانیارییان هەیە لەوەی کە ئێران پاڵپشتی ئەو خۆپیشاندانانەی ئەمریکا دەکات کە دژی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ‌غەززە دەکرێت.

ئاڤرێل هێینز، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، کە ئێران لە پشت ئەو خۆپیشاندانانەوەیە کە لە ئەمریکا دژی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەکرێت.

سەرۆکی دەزگاکە باس لەوەش دەکات، سیاسەتی ئەمریکا پشتگیری لە ئازادی ڕادەربڕین و دیموکراسی دەکات کە لە وڵاتەکەی ئەنجام دەدرێت.

ئەم وتەیەی ئاڤرێڵ پاش ئەوە دێت، کە لە چەند زانکۆیەکی ئەمریکا ماوەی چەند هەفتەیەکە خۆپیشاندان دژی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ئەنجامدەدرێت.