تای خوێنبەربوون بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکرد

٦ تەمموزی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری له‌ پارێزگای زیقار رایگەیاند، چوار حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان و 26 توشبووی تای خوێنبه‌ربوونیان تۆمارکردووە و زۆرترین پشكیش به‌ر قه‌زای شه‌تره‌ كه‌وتووە.

محەمەد عەزیز، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری لە پارێزگای زیقار بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، 26 حاڵەتی نوێی توشبوون به‌ تای خوێنبەربوون لەگەڵ چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان به‌و په‌تایه‌ لە پارێزگاکە تۆمارکراوە.

وتیشی، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی توشبوونەکان لە ناوچە جیاوازەکاندا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووە و زۆرترین پشکی توشبووانیش به‌ر قه‌زای شه‌تره‌ له‌ پارێزگای زیقار كه‌وتووه‌ کە نۆ حاڵەتی توشبوونە.

ئاماژەی بەوەشدا، ڕێکارەکانی خۆپارێزییان توندتر کردووەتەوە و شوێنی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تاكه‌ش گه‌مارۆدراوه‌، ئێستاش 21 تیمی ڤێتێرنه‌ری سه‌رقاڵی ڕشاندنی ئاژه‌ڵ و شوێنی له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵه‌كانن له‌و قه‌زایه‌ به‌ مادده‌ی دژه‌ ڤایرۆس.