نەخۆشییەکی کوشندە لە عێراق سەریهەڵدا

٦ تەمموزی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، یەكەم حاڵەتی مەلاریا لە عێراق تۆماركرا، كە توشبووەكە ژنێكی بیانییە و لە كۆمپانیاكانی پاككردنەوەی ماڵاندا كاردەكات.

بەپێی هەواڵێکی میدیا عێراقییەکان، بە فەرمی یەكەم حاڵەتی مەلاریا لە عێراق تۆماركرا و لەئێستادا دەست بە لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە کراوە.

توشبووەكە ژنێكی بیانییە و لە كۆمپانیاكانی پاككردنەوەی ماڵاندا كاردەكات. ئێستا تیمە پزیشكییەكان پشكنین بۆ سەرجەم ئەو شوێنانە ئەنجام دەدەن، كە ژنە بیانییەكە سەردانی كردوون.

مەلاریا نەخۆشییەكە بەهۆی ڤایرۆسی مشەخۆرەوە دروستدەبێت. ئەو ڤایرۆسە لە ڕێگەی مێشولەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، ئەو كەسانەی مەلاریایان هەیە، هەست بە ئازارێكی زۆر دەكەن، پلەی گەرمی بەرز و لەرز و تا'یان هەیە.