دوو حاڵەتی تری تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکرا

٢ تەمموزی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم تۆماركردنی دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوونی لە هەولێر ڕاگەیاند، بەوەش تائێستا حەوت حاڵەتی نەخۆشییەكە لە هەرێمی كوردستان تۆماركراوە.

سەركار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی كوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، دوو حاڵەتی نوێی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆماركران، هەردووكیان پیشەیان گۆشتفرۆشییە و یەكێكیان تەمەنی 32 ساڵە و ئەوی دیكەیان تەمەنی 28 ساڵە، لەئێستادا چارەسەری پێویست وەردەگرن.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتریش تەندروستیی هەرێم تۆماركردنی پێنج حاڵەتی تای خوێنبەربوونی لە هەرێمی كوردستان راگەیاندبوو، كە دوو حاڵەتیان لە سنوری پارێزگای دهۆك و سێ‌ حاڵەتیشیان لە سنوری پاریزگای سلێمانی تۆماركراوە.