یەکەم حاڵەتی توشبوون بە تای خوینبەربوون لە هەولێر تۆمارکرا

٣٠ حوزەیرانی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوەبەری کاروباری پاراستنی تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند، یەکەم حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون لەو پارێزگایە تۆمارکرا و ژنێکی تەمەن 60 ساڵە.

بێریڤان عەدنان ئەسعەد، بەڕێوەبەری کاروباری پاراستنی تەندروستیی هەولێر لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ژنێکى تەمەن 60 ساڵ لە هەولێر توشی تای خوینبەربوون بووە و دۆخى تەندروستیى جێگیرە و لەژێر چاودێریدایە.

تائێستا شەش حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون کە دوو حاڵەتیان لە سنوورى پارێزگاى دهۆکە و سێ حاڵەتیش لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و حاڵەتێکیش لە هەولێرە.