پێکەوە بوونی میسی و ڕۆناڵدۆ لە یەک یانەدا زۆر نزیکە

١٠ تەمموزی ٢٠٢٢

بڵاویبکەرەوە لە

دوبارە دەنگۆی چوونە پاڵی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و لیونێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لەریزەکانی پاریس سانت جێرمان سەری هەڵدایەوە، دوای لێدوانێکی گرنگی ڕۆژنامەنەسی پورتوگالی پێدرۆ ئەلمیدا.

ئەلمیدا لە زاری ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانیەوە باسی لەوە کرد، ڕاوێژکاری نوێی وەرزشی پاریس سانت جێرمان لویس کامپۆس، گەیشتە لای جۆرج مێندێسی بریکاری ڕۆناڵدۆ، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەگەری هاتنی یاریزانی ئەفسانەی پورتوگالی بۆ ڕیزەکانی یانەی پاریس سانت جێرمان.

ئەلمیدا وتیشی: "نیشانەکانی ڕۆشتنی ڕۆناڵدۆ لە یونایتد زۆر نزیک بۆتەوە، لەبەر ئەوەی ناوی لە لیستی کۆتایی شەیتانە سوورەکاندا نەبوو، لە ڕوبەڕوبوونەوەی یاری دۆستانەی بەرامبەر لیڤەرپوڵ".

ئەو ڕۆژنامەنووسە پورتوگالییە ئەوەشی وت: "ڕۆناڵدۆ دووشەممەی ڕابردوو، لە ڕۆژی یەکەمی ڕاهێنانی مانچستەریۆنایتددا ئامادە نەبوو".

ڕۆناڵدۆ لە ئێستادا بەدوای تیمێکی نوێدا دەگەڕێت دوای ئەوەی وەرزێکی کارەساتاوی و بێ نازناوی لەگەڵ مانچستەر یونایتد بەڕێکرد، یانەکەش لە ڕیزبەندی پریمیەر لیگدا لە شەشەمدا بوو، بەمەش یونایتد وەرزی داهاتوو ناتوانێت بەشدار بێت لە خولی یانە پالەوانێتییەکانی ئەوروپا.

لە ئێستاشدا باشترین بژاردە لەبەردەم ڕۆناڵدۆدا پاریس سانت جێرمانە بەپێی ئەو لێدوانەی ڕۆژنامەنوسە پورتوگالییەکە بڵاوی کردەوە و ئاماژەی بەوەدا، ڕاوێژکاری نوێی وەرزشی پاریس سانت جێرمان لەگەڵ بریکاری ڕۆناڵدۆ لە ئێستادا لە گفتوگۆدان.