١٧ حوزەیرانی ٢٠٢٤
ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، توانیویانە تەواوی گروپە مەترسیدارەكەی (گۆڤەند CTS) و سەركردەكەیان لە دەرەوەی وڵات دەستگیر بكەن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، کە توانیویانە تەواوی گرووپە مەترسیدارەكەی (گۆڤەند CTS) و سەركردەكەیان لە دەرەوەی وڵات دەستگیر بكەن كە دەستیان هەبووە لە ئەنجامدانی چەندان تاوانی ئەلیكترۆنی و لەخشتەبردنی كچ و كوڕانی گەنج.
ئاشکراشیکردووە، كە توانیویانە هەفتەی رابردوو بەهاوكاری ئاژانسی پۆلیسی ئەوروپا (ئینتەرپوول)، گۆڤەند و تەواوی ئەندامی گرووپەكە كە هەندێكیان لە دەرەوەی وڵات بوون و هەندێكی دیكەشیان لە هەولێر، دەستگیر بكەن.
گۆڤەند كە سەركردەی گرووپەكەیە و ناوی راستەقینەی "ئیسماعیل فریاد تەها"یە، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لە رێگەی گرووپی تێلگرام و چەند ئەپێكی تر، چەندان تاوانیان بەرامبەر كچ و كوڕانی گەنج ئەنجامداوە و لە خشتەی بردوون، دواتریش بە بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆكانیان هەڕەشەی لێ كردوون.