قاپێک پەتاتەی سورەکراو چووە ناو کتێبی گینسەوە

٩ تەمموزی ٢٠٢٢

بڵاویبکەرەوە لە

ڕێستۆرانتێک لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا، چووە ناو کتێبی گینسەوە، دوای ئەوەی هەستا بە ئامادە کردنی قاپێک پەتاتەی سورەکراو کە نرخەکەی ٢٠٠ دۆلار بوو.

قاپە پەتاتە سورەکراوەکە ناوی Creme de la Creme Pommes Frites هەروەها کتێبی گینس وەک گرانترین قاپی پەتاتەی سورەکراو تۆماری کرد.

ڕۆژنامەی یو بی ئەی ڕایگەیاند، چێشتخانەکە لە ١٣ی تەمووزدا قاپە پەتاتەکە دەخاتە ناو لیستی خواردنەکانییەوە و پێشکەشی هاوڵاتیانی دەکات.

قاپەکە پێکهاتووە لە پەتاتەی چیپەربیک، سرکەی سروشتی و کەمێک کەرە، ڕۆنی ترۆفڵ، هەروەها تۆزی ئاڵتونی عەیارە ٢٣، لەگەڵ کۆمەڵێ پێکهاتەی خۆراکی تری گرانبەها.