٩ تەمموزی ٢٠٢٢
هەموومان دەمانەوێت لەشێکی تەندروست و ڕووخسارێکی گەنجمان هەبێت، ئەمەش بە خۆراکی تەندروست بەدەست دەهێنرێت، لێرەدا لیستی کۆمەڵێک خواردن دەخەینەڕوو کە دەبنە هۆی مانەوەی مرۆڤ بە گەنجی و تەندروستیەکی باش.
١- هەنار
لە توێژینەوەیەکدا هاتووە، هەنار هەندێک پێکهاتەی خۆراکی تێدایە کە یارمەتی پاراستنی خانەکان دەدات لە دژی سترێس و زیانی ئۆکسیداتی کە هۆکاری سەرەکی پیربوونن.
٢- بڕۆکلی
برۆکلی تێکەڵەیەکی دژە پیری تێدایە، بەناوی سولفۆرافان کە ئەم تێکەڵەیە ماوەی ژیانی خانە درێژ دەکاتەوە و رێگری لە نەخۆشی دەمار دەکات کە پەیوەندی بە پرۆسەی پیرییەوە هەیە.
٣- جگەری گا
جگەر سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە لە ڤیتامین A، D، E و K کە هەموویان ڕۆڵیان هەیە لە پاراستنی پێست، ڤیتامینەکانی A و E بەتایبەتی دژە ئۆکسیدانێکی بەهێزن کە مرۆڤ دەپارێزن لە زوو پیربوون.
٤- پاقلەمەنییەکان
پاقلەمەنییەکان یەکێکن لە باشترین خواردنەکان کە دەتوانی بیخۆیت ئەگەر دەتەوێت هەست بە گەنجتر بکەیت، بەهۆی کاریگەرییە ئەرێنیەکانیان لەسەر تەندروستی گەدە، پاقلەمەنییەکانیش وەک پاقلە و نیسک و فاسۆلیا و نۆک.