سەیرترین جۆرەکانی فۆبیا

٩ تەمموزی ٢٠٢٢

بڵاویبکەرەوە لە

ترس هەستێکی ئاساییە لە مرۆڤدا هەبێت، کاتێک کەسێک هەست بە ترسێکی زۆر دەکات بەهۆی هۆکاری جیاوازەوە، ئەگەر کەسەکە کاردانەوەی خراپی هەبێت بۆی، ئەوە لەوانەیە فۆبیای ئەو کەسە بێت.

فۆبیا ترسێکی زۆرە لە شتێکی سەیر و ناعەقڵانی، بە پێی کەسەکان دەگۆڕێت و هەندێکیان زۆر سەیرن، ئەمانە هەندێکن لە نامۆترین فۆبیاکانن:

فۆبۆفۆبیا Phobophobia

فۆبۆفۆبیا ترسە لە هەبوونی فۆبیا یان شتێک کە لێی بترسیت، جیاواز لە جۆرەکانی تری فۆبیا هیچ شتێک نیە کە هانی ئەم ترسە بدات زیاد بکات.

تەنها دۆخی دەروونی کەسێکە کە لە هەبوونی ترس یان فۆبیایەک دەترسێت.

تێرۆنۆفۆبیا Pteronophobia

ئەم جۆرە کەسێکە کە لە ختوکە بە پەڕی باڵندە دەترسێت، پەڕەکان عادەتەن زۆر نەرمن و بە گشتی بێ زیانن، بەڵام ئەگەر کەسێک ختوکە بدرێت بە پەڕە بە شێوەیەکی زۆر بەتایبەتی لە تەمەنی منداڵیدا لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی ئەزموونێکی نەرێنی.

وەک هەستکردن بە گریان یاخود سەختی هەناسەدان ئەمەش دەبێتە هاندەر بۆ زیاد بوونی فۆبیاکە.

هیلۆفۆبیا Hylophobia

هیلۆفوبیا ترسە لە دارستان و دار و درەخت و تەنانەت کەرەستەی داریش.

لەوانەیە ترسەکە بەهۆی ئەزموونێکی نەرێنییەوە لە دارستاندا دروست بێت، کە خۆی لە یادەوەری کەسەکە هێشتووەتەوە و بووەتە هۆی ئەم فۆبیایە.

یاخود بە پارچە دارێک ئازار درابێت یان ون بوون لە دارستاندا ببێتە هۆی هەبوونی هیلۆفوبیا لە کەسێک.

تافۆفۆبیا Taphophobia

تافۆفۆبیا ترسێکە کە زۆربەی کەس دەکرێت هەیبێت، تا ڕادەیەک ترسێکی عەقڵانییە.

ترسە لەوەی کەسەکە بەزیندوویی بنێژرێت، ئەمە لە کاتێکدا سەریهەڵدا کە جاران خەڵکی زیندوو بە مردوو هەژماردەکران و بە هەڵە بە خاک دەسپێردران .

فۆبیا عادەتەن بە هۆی ئەزموونێکی زۆر نەرێنی لەگەڵ هاندەرێک دروست دەبێت یان بە سادەیی ناعەقڵانیە و کەسەکە ناتوانێت ڕوونیبکاتەوە.

فۆبیا و ترسی زۆر سەیر و سەمەرە هەن کە زۆربەمان لێی تێناگەین، هەندێکجار کەسی توشبووش ناتوانێت لێی تێبگات.