لە دەریاچەی ئەم ناوچەیە تەرمی گەنجێکی تەمەن 16 ساڵان دەرهێندراوەتەوە
٣٠ ئایاری ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی دەربەندیخان ڕایگەیاند، گەنجێک لە دەریاچەی دەربەندیخان لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە و تیمەکانمان تەرمەکەیان دەرهێناوەتەوە.
کەیوان ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان لە لێدوانێکدا راگەیاند، "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی ئایاری 2024 گەنجێکی تەمەن 16 ساڵ بە ناوی (ماردین رێبوار عەلی) لە دەریاچەی دەربەندیخان لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە و تیمەکانمان تەرمەکەیان دەرهێناوەتەوە".
