وێنە؛ رووداوێكی دیكەی ئاگركەوتنەوە روویدا

٢٩ ئایاری ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایگەیاند، ئاگر لە گەراجی عەلی شاکر، لەسەر ڕێگەی گوێر کەوتەوە و بەهۆیەوە زیان بەر ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و زەویی کشتوکاڵی کەوتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە گەراجی (عەلی شاكر) لە رێگەی گوێر نزیک گوندی جمکە روویدا.

وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت، رووداوەكە زیانی بە هەندێك ئۆتۆمبێلی تانكەر، بارهەڵگر، دار و زەویی كشتوكاڵی گەیاندووە و دواتر لەلایەن تیمەكانەوە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكراوە.