بڕی 20 ملیۆن دینار وەک قەرز دەدرێت بە هاوڵاتیان

١٧ ئایاری ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

بانکی ڕافیدەین ڕایگەیاند، لەسەر راسپاردەی وەزارەتی دارایی و بەمەبەستی فراوانکردنی ژێرخانی ئابووری و داهاتی تاکەکەسی، یەک بۆ 20 ملیۆن دینار دەدەنە سەرجەم هاوڵاتیان بەبێ جیاوازی. دەشڵێت، "پێویستە لە رێگای سەکۆی تایبەتی بانکەکەمانەوە داواکاری بۆ قەرزەکە پێشکەش بکرێت".

بانکی ڕافیدەین لە ڕێگای پلاتفۆڕمی تایبەتی خستنەڕووی خزمەتگوزاری بانکی ڕایگەیاند، بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، دەست دەکەنەوە بە پێدانی قەرزی موبادەرە( دەستپێشخەری ئابووری) کە لە یەک ملیۆن بۆ 20 ملیۆن دینارە.

ئاماژە بەوەش کراوە، قەرزەکە بە قیستی درێژخایەنە، داواکاری قەرز بۆ راییکردنی کارەکانی دەتوانێت داواکاری بۆ وەرگرتنی 20 ملیۆن دینار پێشکەش بکات و مانگانە بڕی یەک ملیۆن دینار وەربگرێت، وە قەرزەکە دەدرێتە هەموو هاوڵاتیەک بەبێ جیاوازی تەنها پێویستە خاوەنی رەگەزنامەی عێراقی بێت.

باس لەوەش کراوە، هەر خوێندکارێک یاخود خاوەن پیشەیەکی بچوک داواکاری بۆ قەرزەکە پێشکەش بکات و ساڵانە دەتوانێت بۆ سێ مانگ قەرزەکە دوابخات بەبێ هیچ گرفتێک بۆ سەر قەرزەکەی.