١٥ ئایاری ٢٠٢٤
هاتووچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند،بارهەڵگرەکان لە شارەکانی کوردستان مانیان گرت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بەهۆی ناڕەزاییی دەربڕینی بارهەڵگرەکان کە لە شارەکانی کوردستان مانیان گرتووە، لەسنوری دەربەندیخان بەنزیکەی دە کیلۆمەتر بارهەڵگر ڕیزیان گرتووە بەرەو بانی خێڵان و ڕێگای باوەخۆشێن و ڕێگای ژاڵەناو .
باسی لەوەشکردووە، کەبارهەڵگرێک نزیکەی سیانزە مەتر درێژە وەزۆربەی ڕێگاکان بەدوو ڕیز وەستاون کە نزیکەی هەزارو دووسەد بارهەڵگر دەکات.
هاتووچۆی دەربەندیخان دەشڵێت: ”هیوادارین بەزووی بەدەم داواکارییەکانیانەوە بێن و هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو ڕوونەدات لەشاردا”.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، هاوشارییانی دەربەندیخان ئەمشەو تا بۆتان دەکرێ شەقامی سی مەتری گڵابەکان و خوارووی مزگەوتی حاجی ساڵەحی گەڵاڵی بەرەو گومرگی کۆن بەکار مەهێنن بەهۆی لۆد و قەرەباڵغی لەو دوو شەقامە.