وێنە.. کەسێک لە سلێمانی لەسەر تەقەکردن دەستگیرکرا
٧ تەمموزی ٢٠٢٢
بڵاویبکەرەوە لە
بە پێی بڵاوکراوەی پۆلیسی سلێمانی، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە تەقەی لەهاوڵاتییەك كردبوو و برینداری كردبوو .

ئەمشەو دوای ئەوەی دەنگی تەقە لە گەرەكی كەڵەكن لە شاری سلێمانی بیسترا، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و دەركەوت، تۆمەتبارێك هاوڵاتییەكی بەهۆی شەرەوە بە فیشەك بریندار كردووە و دەستبەجێ هەڵاتووە .
پاشان بریندارەكە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە و لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد، سەرنجام بنكەی پۆلیسی كوردسات تۆمەتبارەکەیان دۆزییەوە و دەستگیریان کرد .
لەئێستادا تۆمەتبار (ن ، ر ، ج لەدایكبوی ١٩٩٧ ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٠٥/٣١ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە .