١٣ ئایاری ٢٠٢٤
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی” ڤایپ” بە مێرمنداڵ، فرۆشتگایه‌کمان له شه‌قامی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ داخست.
قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە، لەسەر زانیاری به‌شی به‌دواچونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی (ڤایپ) بەمێرمنداڵ، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنە هاوبەشەکانه‌وه فرۆشتگای جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی (بێ‌ناو)ـی داخست و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکاته‌وه.
باسی لەوەشکردووە، یاسا رێگری له فرۆشتنی جگه‌ره، جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی (ڤایپ)، نێرگه‌له و خواردنه‌وه كهولییه‌كان به منداڵی نەوجەوان و خوار (18) ساڵ کردوە، بۆیه پێویسته خاوەنی هۆڵەکانی بلیارد، کافتریا و کۆفی شۆپی نێرگەلە کێشان، شوێنی خواردن وخواردنەوە کهولییەکان رێگری لە خوار (18) ساڵ بکەن بۆ شوێنەکانیان و هیچیان پێنه‌فرۆشن.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، بەپێچەوانەوە لەلایەن قائیمقامیەتی سلێمانییەوە شوێنەکانیان دادەخرێت و خاوەنەکانیشیان روبەڕوی رێکارە یاساییە توندەکان دەکرێتەوە.
