ئێمباپێ بەهۆی خۆشەویستی بۆ یاری گۆڵف ڕووبەڕوی کێشە دەبێتەوە لە ڕیاڵ

١٣ ئایاری ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

ئێمباپێ، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان، ترسی هەیە لە کاتی پەیوەندی کردنی بەیانەی ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕوی کێشە ببێتەوە هاوشێوەی گاریس بیڵ.

بەرنامەی ئێل چیرێنجیتۆی ئیسپانی، لە هەواڵێکیدا ڕایگەیاندووە، ئێمباپێ زۆر حەزی لە گۆڵفە، هەروەها پرسیاری لەبارەی بوونی یاریگای گۆڵف لە نزیک ماڵە نوێیەکەی لە لا مۆرالێخا کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمباپێ پێشتر یەکلایی بووەتەوە لەسەر کڕینی خانووی سێرجیۆ ڕامۆس، ئەفسانەی مێرێنگێ، لە ناوچەی لا مۆرالێخا.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە پێشتر گاریس بەیڵ، ئەستێرەی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید، بەهۆی خۆشەویستی بۆ یاری گۆڵف بەناوبانگ بوو، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی گرژی لە پەیوەندییەکانیدا لەگەڵ هاندەرانی مێرێنگێ.

هاوکات، ئێمباپێ پێشتر ڕۆیشتنی خۆی لە پاریس سانجێرمان ڕاگەیاندووە لە کۆتایی وەرزی ئێستادا، کە لە ڕێگەی ڤیدیۆ کلیپێکەوە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاویکردەوە.

لەئێستادا زۆرێک لە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئێمباپێ بە خۆڕایی گرێبەست لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید دەکات.