عەبدولەتیف سەلەفی: ئەو خوشکە نیقاب پۆشانەی کە ڕێگریان لێکرا لە تاقیکردنەوەکان نابێت هەڵە بە هەڵە وەڵام بدرێتەوە و ئاژاوە دروست بکرێت
١٢ ئایاری ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
دکتۆر عەبدولەتیف سەلەفی، لەسەر ئەو ڕووداوەی ئەمڕۆ لەزانکۆی زاخۆ ڕوویدا، کە ڕێگری کرا لەدوو خوێندکاری کچی نیقاب پۆش و نەیانتوانی تاقیکردنەوە ئەنجامبدەن ڕایگەیاند، براکانم نابێت هەڵە بە هەڵە وەڵام بدرێتەوە و ئاژاوە دروست بکرێت! بەڵکو پێویستە لەگەڵ کەسانی پەیوەندیدار قسە بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، الحمدلله لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا کاک دکتۆر ئارام قسەم کرد سەبارەت ئەو ستەمەی لە خوێندکارە نیقابەکانی زاخۆ کراوە؛ بۆ ئەوەی بەجواب بێت.
وەزیری خوێندنی باڵا بە عەبدولەتیف سەلەفی ڕایگەیاندووە، "با ئەو خوشکانە وا حیسابکەن من برای ئەوانم و پشتیوانیانم لەوێ و ناهێڵم ستەمیان لێ بکرێت و هەر ئێستا لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ قسەدەکەم و چارەسەری دەکەین ان شاء الله".