دوای 12 ڕۆژ لە ئاهەنگەکەیان؛ پیاوێک بۆی دەرکەوت هاوسەرەکەی پیاوە

١١ ئایاری ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

لە حاڵەتێکی دەگمەندا لە وڵاتی ئیندۆنیزیا، پیاوێك ئاهەنگی هاوسەرگیریی كردووه‌، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وتووه‌ هاوسەرەکەی پیاوه‌. پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌و هاوسه‌ره‌ ساخته‌یه‌ی ده‌ستگیركردووه‌ و ڕووبه‌ڕووی دادگای ده‌كات.

میدیاکانی ئیندۆنیزیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، لەم دواییانەدا، پیاوێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵ له‌ شاری سیانجور لە جاوای ڕۆژئاوا زەماوندی له‌گه‌ڵ كه‌سێك كردووه‌ كه‌ ئه‌ویش ته‌مه‌نی 26 ساڵه‌، به‌ڵام دوای ته‌نیا 12 ڕۆژ له‌ زەماوەندەکەیان، پیاوه‌كه‌ نهێنییه‌كی هاوسەرەکەی بۆ دەرکەوتووە.

پیاوه‌كه‌ باسی چیرۆكی ژیانی خۆی بۆ میدیاكانی ئەو وڵاتە كردووه‌ و وتوویه‌تی، دایك و باوكی مردوون و به‌ ته‌نیا ده‌ژیت، دواتر له‌ ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووكه‌وه‌ كه‌سێكی ناسیوه‌ و زەماوەندی له‌گه‌ڵدا كردووه‌.

پیاوه‌كه‌ باسی لەوەشکردووە، دوای گواستنه‌وه‌، چووه‌ته‌ لای هاوسه‌ره‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌و به‌ پاساوی نه‌خۆشی و ماندوویه‌تی، ڕه‌تیكردووه‌ته‌وه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ له‌گه‌ڵیدا بخه‌وێت و پێی وتووه‌، پێویستی به‌ پشوو هه‌یه‌.

بە وتەی پیاوه‌كه‌، لەو ماوەیەی کە پێکەوە ژیاون، هاوسەرەکەی بەردەوام جلی داپۆشراوی پۆشیوه‌ و وه‌ك ژن خۆی نیشانداوە.

بە وتەی خۆی، دوای دوو هه‌فته‌ گومانی بۆ دروستبووه‌ و چاودێریی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ گومانه‌كه‌ی دڵنیا ببێته‌وه‌، به‌م شێوه‌یه‌ له‌ گومانه‌كه‌ی دڵنیا بووه‌ته‌وه‌ و پۆلیسی ئاگادار كردووه‌ و پاشان ده‌ستگیركراوه‌.

لەئێستادا، ئەو پیاوەی وەک ژن خۆی نیشانداوە، له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به‌ مادده‌ی 378ـی یاسای ئیندۆنیزی تۆمه‌تباركراوه‌ و سزای چوار ساڵ زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.