٩ ئایاری ٢٠٢٤
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە یەکێک بوون لەو سێ کەسەی گەنجەکەی شەقامی 100 مەتری هەولێریان کوشت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "دوای ئەوەی لەڕێکەوتی 7/5/2024 لەشەقامی 100 مەتری شاری هەولێر نزیک زانکۆی جیهان، هاوڵاتی (کارزان کەریم مەغدید) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەلایەن سێ کەسەوە کوژرا، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە تۆمەتبارەکان هەڵاتبوون بۆ دەرەوەی شاری هەولێ رو خۆیان حەشاردابوو".
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئەنجامی بەدواداچوون لەلایەن هێزەکانی ئاسایسەوە ناسنامە و شوێنی تۆمەتبارەکان دەستنیشانکران کە هەڵاتبون بۆ سنوری بناری چیای قەرەچوغ، دواتر بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانرا هەردوو تۆمەتباری سەرەکی بەناوەکانی (م ،ط ،م) و (ه ، ط،م) دەستگیربکەن و دەستیش گیراوە بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەی کە لەدوای تاوانەکە پێی هەڵاتبوون.
ڕاشیگەیاند، بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری سێیەم ڕووداوەکە.
