بڕیارێکی گرنگی حکومەت سەبارەت بە یاری ڕیاڵ مەدرید و بایرن

٧ ئایاری ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

دوای ئەوەی دەنگۆی کاری تیرۆستی بڵاوکرایەوە بۆ یارییەکەی نێوان ڕیاڵ و بایرن، حکومەتی ئیسپانیا دوو هەزار چەکداری لە ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئیسپانیا ئامادەکردووە بۆ بەشداری لە دەستەبەرکردنی ئەمنیەت.

بڕیارە سبەی چوارشەممە، لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ ڕیاڵ مەدرید میوانداری بایرن میونشن بکات.

هاوکات، وڵاتی ئیسپانیا پلانێکی ئەمنی باشی ئامادەکردووە بۆ ئەگەری ڕوودانی هەر کارەساتێکی نەخوازراو، بەو پێیەی باس لە ئەمجامدانی کاری تیرۆرستی دەکرێت.

لە ئێستادا گروپێک لە کارمەندانی سیستەمی فریاکەوتن، پاراستنی مەدەنی، خاچی سوور، ئاگرکوژێنەوە و چاودێرانی ئەمنی بەتایبەت ئامادەکراون بۆ پاراستنی ئەمنیەتی یاریگای مەدرید.

پێشبینی دەکرێت نزیکەی 76 هەزار هاندەر ئامادەی یارییەکە بن، کە کاتژمێر 10:00ی شەو بەکاتی هەولێر بەڕێوەدەچێت، لەنێویاندا 4200 هاندەری تایبەتن بە تیپی باڤاریا.

جێگای سەرنجە یاریی چون کە چوارشەممەی ڕابردوو لە میونشن بەڕێوەچوو، بە یەکسانبوون بە ئەنجامی (2-2) کۆتایی هات.