مەلا هەڵۆ: ئەو نیاندەرتاڵەی لە شانەدەر دۆزراوەتەوە کورد شانازی پێوەدەکات کە پێی بڵێن “نەوەی مەیموونی”
٦ ئایاری ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
هەڵۆ حەمە ڕەشید، مامۆستای ئاینیی ئیسلام لە وتارێکدا سەبارەت بە دۆزینەوەی نیاندەرتاڵێک لە ئەشکەوتی شانەدەری پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، “ئەو نیاندەرتاڵەی لە شانەدەر دۆزراوەتەوە کورد شانازی پێوەدەکات کە پێی بڵێن “نەوەی مەیموونی” چونکە کورد داماوە قبوڵی دەکات لەبەرئەوەی کورد هەرچی شتە قبوڵی کردووە”.
باسی لەوەشکردووە، “ شانازییە بۆ کورد کە پێی بڵێن یەکەم مەیموون من بووم و خۆت بە کەم مەزانە بەڵکو خۆت بە زۆر بزانە”.