منداڵێکی تەمەن چوار ساڵان کەوتە ژێر تایەیی تراکتۆرێک و دەستبەجێ گیانیلەدەستدا
٥ ئایاری ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە گوندی ساریگۆل لە ناحیەی جەبارە سەر بە ئیدارەی گەرمیان، منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ، کەوتە ژێر تایەی تراکتۆرێک و گیانیلەدەستداوە.
عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، “منداڵەکە لەسەر تراکتۆرەکە بووە، دەستکاری گێڕی کردووە و خستوویەتە بۆش، لەوکاتەدا منداڵەکە خۆی فڕێداوەتە خوارەوە و کەوتۆتە ژێر تایەی تراکتۆرەکە و گیانی لەدەستداوە”.
باسی لەوەشکردووە، تراکتۆرەکە ھی مامی منداڵەکە بووە، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24 مامی منداڵەکە دەستگیرکراوە.