لەم ناوچەیە دەست بەسەر کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەردا گیرا

٢ ئایاری ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکدا دەستمان بەسەر کارگەیەکی ماددەی هۆشبەردا گرت و بەوهۆیەوە چوار تۆمەتبارمان دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2-5-2024، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهەماهەنگی و ئاڵۆگۆڕی زانیاری هەواڵگری نێودەوڵەتی و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، توانیان پاش چاودێکردن و بەداواداچوونی وورد لەناوچەیەکی سنوری (ناحيەی ميدان) کارگەیەکی ماددەی هۆشبەر لەناوببەن.

باسی لەوەشکردووە، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لەهەوڵەکانی بەردەوامە، لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەخت ئەم ئۆپراسیۆنەی ئەنجامداوە و توانرا (چوار) تۆمەتبار دەستگیربکرێت و دەستبگرن بەسەر سەرجەم ئەو ئامێرانەی بۆ دروستکردنی ماددەی هۆشبەر بەکارهێنراون.

دەزگای ئاسایشی هەرێم، سوپاسی هاوکاری بەردەوامی هاوڵاتیان دەکات و داواکارین لەکاتی بوونی هەر گومانێک پەیوەندی بەهێڵی گەرمی ژمارە (106)بکەن، بەمەبەستی زیاتر پاراستنی سەرووماڵی هاوڵاتیان.

ناحیەی مەیدان یەکێکە لە پێنج ناحیەی لە قەزای خانەقین سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی.