لە بازاڕەکانی هەرێم دەست بەسەر 31 جۆری خواردنەوە وزەبەخشەکاندا گیرا

٢ ئایاری ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

تەندروستی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم ڕایگەیاند، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 31 جۆر خواردنەوەی وزەبەخش كە بەبێ بوونی نوسراوی ڕێگە پێدانی وەزارەتی تەندروستی فرۆشراون.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا ڕایگەیاند، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 31 جۆر خواردنەوەی وزەبەخش كە بەبێ بوونی نوسراوی ڕێگە پێدانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بازاڕە، ئەمەش بە قاچاغ و نەشیاو بۆ بەکارهێنان ئەژماردەکرێ كۆدەكرێنەوە و لەناودەبردرێن.

باسی لەوەشکردووە، وەزارەتی تەندروستی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاگادار کردۆتەوە، کە دەبێ لە بازاڕەکان دەست بەسەر هەر هەمووی دابگرن و لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکات و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچی کاران بگرێتە بەر.