مۆرینیۆ: سێ هەڵبژاردە پاڵێوراوان بۆ بردنەوەی یۆرۆ

٢ ئایاری ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

مۆرینیۆی پرتوگالی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا سێ هەڵبژاردەی دەستنیشانکردووە بۆ بردنەوەی یۆرۆی 2024ی ئەڵمانیا و دەشڵێت بەم زوانە دەگەرێمەوە کاری ڕاهێنەرایەتی.

خۆسێ مۆرینیۆی پرتوگالی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند: "پورتوگال شان بە شانی فەڕەنسا و ئینگەلتەرا یەکێکە لە بەهێزترین پاڵێوراوەکان بۆ بردنەوەی یۆرۆی 2024ی ئەڵمانیا".

ئاماژەی بەوەشکرد: "ئێمە وەک هەڵبژاردەی پرتوگال لە پاڵەوانێتی ئەوروپاداین، بەسەرپەرشتی ڕاهێنەرێک کە کارێکی نایاب دەکات لەگەڵ نەوەیەکی ناوازەی وڵاتەکەمان".

وتیشی: "دەرفەتێکی گەورەم لەبەردەستدا بوو بۆ سەرکردایەتی هەڵبژاردەی پورتوگال، بەڵام ئێستا تیپی مارتینێزە و هیوای سەرکەوتی بۆ دەخوازم".

هاوکات، بەدووریشی نەزانی لە داهاتوودا ئەو پۆستە بگرێتە ئەستۆ و ئاشکراشیکرد کە هیچ یانەیەکی پورتوگالی پەیوەندیان پێوەنەکردوە وەک ڕاهێنەر دەستینیشانی بکەن وتیشی: "هیوادارم پرتوگال بەباشی دەربکەوێت لە یۆرۆ، چونکە دەبێتە بناغەیەک بۆ مۆندیالی داهاتوو".

لە کۆتایدا مۆرینیۆ بەڵێنیدا بگەڕێتەوە بۆ کاری ڕاهێنەرایەتی، چونکە بەشێکی گەورەی ژیانی خۆیەتی و ئاشکرایکردووە بەبێ ژیانی ڕاهێنەرایەتی هیچ دڵخۆشیەک بەدی ناکات.