٢ ئایاری ٢٠٢٤
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی نرخى ئەمپێرێک کارەباى موەلیدەى بۆ مانگى ڕابردو دیاریکرد، بەپێى نرخى سوتەمەنى و کاتى پێدانى موەلیدەش، نرخەکان جیاوازن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 2/5/2024 لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبوونەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (40) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناو شاری سلێمانی له‌نێوان (7.500) بۆ (8.500) دیناردایه، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (187 بۆ 212) کاتژمێر کاریان کردووە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە: "هەندێک شوێن بەرنامەى کارکردنى موەلیدەکانیان لە (7)ى بەیانى بۆ (1)ى شەوە، نرخى ئەمپێریان (9000 بۆ 9.500) دینارە. ئەو موەلیدانەش کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە نرخى ئەمپێریان (10.000) دینارە".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده بۆ مانگى پێنج (ئەم مانگە) به‌مجۆره‌یه:
رۆژانه كاتژمێڕ 1ی نیوه‌رۆ بۆ 1ی شه‌و كارده‌كه‌ن هه‌ركاتێك كه كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌و به‌یانیانیش موه‌لیده‌كانی كاتژمێر 6.30 بۆ 8ی به‌یانی كارده‌كه‌ن، جگه له‌رۆژانی هه‌ینی و پشووه فه‌رمیه‌كان كه كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ بۆ 1ی شه‌و كارده‌كه‌ن.
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، له‌كۆنووسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزا ده‌درێت.